70 عیراق

سەرکۆماری عێراق: ئاینی ئیسلام زۆر جیاوازە لە تیرۆر

09:09 - 28/08/2023

زەمەن

 

لەتیف ڕەشید سەرکۆماری عێراق، بەپێویستی دەزانێت ھەنگاوی جیددی بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان بەرامبەر بە ئیسلام لە وڵاتانی جیھان بگیرێتەبەر، دەڵێت چونکە ئایینی ئیسلام زۆر جیاوازە لە تیرۆر".

 

لەتیف ڕەشید ئەمڕۆ پێشوازیی کردووە لە حوسێن ئیبراھیم تەھا سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، سەرکۆماری عێراق جەختی کردووەتەوە لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی و ئاماژەی بەوەداوە کە بە پێویستە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگیییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی پتەوتر بکرێن، ھەروەھا پشتیوانی خۆیشی نیشانداوە بۆ سازکردنی کۆنفرانسی ئیسلامی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ڕەفتارە نەشیاوانەی بەرامبەر بە ئیسلام دەکرێن و ڕایگەیاندووە "پێویستە ھەنگاوی جیددی بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان بەرامبەر بە ئیسلام لە وڵاتانی جیھان بگیرێتەبەر، چونکە ئایینی ئیسلام زۆر جیاوازە لە تیرۆر".

ئەوەیش خراوەتەڕوو، لەتیف ڕەشید لە دیدارەکەدا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی کردنەوەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی لە بەغدا کە ڕەنگدانەوەی ھەڵوێستی عێراقە وەک ئەندامێکی چالاک و کاریگەری ڕێکخراوەکە و بەھۆی ئەو کولتوورە ئاینییە گەورەیەی کە ھەیەتی و وتوویەتی: "پێویستە ڕێکخراوەکە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕەتکردنەوەی ھزری توندڕەوی و تیرۆر".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن