87 کوردستان

ئاسایش دەستیبەسەر حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

08:24 - 28/08/2023

زەمەن


دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیبەسەر چەندین پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)دا گرت.

 

ئاماژەبەوەكراوە، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ورد، هێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٧ بۆ پشکنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان (حەوت) پارچەی (یەک)کیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش کە دەکاتە (٧٠٠٠) گرام دەستیبەسەردابگرن.

 

لە ئێستادا بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن