وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمانه بهزووترین كات بۆری نهوتی عێراق_توركیا بخهینهوه كار
06:38 - 28/08/2023
"زەمەن"
وەزیری وزەو سامانه
سروشتیهكانی تورکیا، خواستی وڵاتهكهی بۆ دووباره كاراكردنهوهی هێڵی نەوتی
عێراق – تورکیا دووپاتكردهوه و رایگهیاند: لەگەڵ تەواوبوونی کارە تەکنیکییەکانی
پشکنین، بۆریی نەوتی کەرکوک - جەیهان دووبارە دەکەوێتەوە کار.
ئهمرۆ دووشەممە ئاڵپئارسڵان
بایراکتار، له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی _TRT_وڵاتهكهی وتی ئامانجمان ئەوەیە بە زووترین كات هێڵی بۆری
عێراق-توركیا بخەینە كار. لایەنی عێراقی ئەم هێڵە كار ناكات. ئێمە باسی بۆرییەكی
650 كیلۆمەتری دەكەین لە سیلۆپیەوە بۆ جەیهان.
وتیشی "بەڕێز وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ئێمەیان کرد.
دواتریش ئێمە لە هەولێر چەند دیدارێکمان هەبوو. وەزیری دەرەوەشمان لەوێ بوو؛ لەگەڵ
ئەو بەیەکەوە چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد. بە شێوەیەکی هاوتەریب چالاکییەکانمان
درێژە پێدەدەین."
وهزیری وزهی توركیا
ئاماژهی بهوهكرد ئامانجیان ئەوەیە لە کورتترین ماوەدا هێڵی نەوتی عێراق -
تورکیا کارا بکەنەوە. وتی لە ساڵی 1977 تاوەکو ئەمڕۆ هەروەک دەزانن جەنگی ساڵی 90
و دواتریش 2003 لە عێراق، هەروەها دواتر داعش و هەموو ئەو دەرەنجامانەی تیرۆر لە
ناوچەکە دروستیکرد، وایکرد هێڵی نەوتی لای عێراق لەکاربکەوێت. ساڵانێکە بۆری ئەوێ
کارناکات. بەڵام بۆری لای ئێمە کە دوو هێڵی هاوتەریبن و لە سلۆپی-یەوە تاوەکو
دەگاتە جەیهان، درێژییەکەی 650 کیلۆمەترە، ماوەی 47 ساڵە لە گواستنەوەی نەوت
کارایە.
بهوتهی وەزیری وزەی
تورکیا بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات زیانی بە بۆری نەوت گەیاندوه و دواتریش ئەو لافاوەی
ئاداری ئەمساڵ لە ناوچەکەیدا، بووە هۆی دروستبوونی دزەکردنی نەوت لە هێڵی بۆری
نەوتی باتمان دۆرتیۆڵ.
رۆژی 22ی ئەم مانگە لە ئەنكەرە، حەیان عەبدولغەنی
وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنكەرە لەگەڵ ئاڵپئەرسلان
بایرەكتار وەزیری وزەی توركیا كۆبووەوەو رۆژی 24ی
مانگیش ئاڵپئەرسلان بایرەكتار سهردانی ههولێری كرد، كه
هاوكاتی سهردانهكهی هاكان فیدان وهزیری دهرهوهی توركیا بوو.
له كۆبونهوهكاندا پرسی ههناردهكردنهوهی نهوتی
ههرێم تاوتوێكراوه، كه له 25ی ئازاری سالی رابردوهوه له دوای بڕیارهكهی
دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوه.