دهستبهسهر پێنج كیلۆ ماددهی هۆشبهر گیرا
04:50 - 28/08/2023
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٥،٥) پێنج کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەرو (٥) پێنج
ئامێری قومارکردنی راگهیاند.
له راگهیهندراوێكدا ئهمڕۆ دووشهممه ئاماژهی
بهوهكردووه بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، لە چەند چالاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردن
و پشکنین لەلای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا (٥) پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن
کە کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، دهڵێت
لەگەڵ دەستگیرکردنیان بڕی پێنج کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر و (٥) پێنج ئامێری
قومارکردن دەستی بەسەرداگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسا
مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.