دادگای فیدڕاڵی عێراق: هاورده و دروستكردن و فرۆشتنی مادده كحولییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه
03:39 - 28/08/2023
"زەمەن"
دادگای فیدراڵی عێراق،
پشتیوانی خۆی بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده و دروستكردن و فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان
دووپاتكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئه‌مڕۆ ٢٨ى ٨ى ٢٠٢٣، له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه له‌سه‌ر
یه‌كێك له برگه‌كانی یاسای (داهاتی شاره‌وانییه‌كان) كۆبوه‌ته‌وه كه باسی له‌وه
كردووه: هاورده و دروستكردن و فرۆشتنی مادده كحولییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه
قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات به بره‌پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه كه‌متر
نه‌بێت له 10 ملیۆن دینار و زیاتر نه‌بێت له 25 ملیۆن دینار.
دادگای باڵای فیدراڵی
ده‌ڵێت دوای كۆبوونه‌وه دادگا بریاری خۆی ده‌ركرد به‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا هیچ سه‌رپێچی
و لادانێكی ده‌ستووری بوونی نییه.
دادگای فیدراڵی راشیگه‌یاندووه:
بریاره‌كه به زۆرینه‌ی ڕه‌ها ده‌رچووه و پێویسته سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان پابه‌ند
بن.
یاساى داهاتى شارەوانییەکان
لە ساڵى 2016 لە پەرلەمانى عێراق پەسندکرا، بەڵام لە 20ـی شوباتى 2023 لە رۆژنامەى
وەقائیعى عێراقى بڵاوکرایەوە و چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.