له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌نه‌كردنی پشكی هه‌رێم نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سودانی كرا
02:53 - 28/08/2023
"زەمەن"
په‌رله‌مانتارێكی
كورد له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌نه‌كردنی پشكی هه‌رێم نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د سودانی
كرد.
سۆران
عومه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراق راگه‌یاند: لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی ساڵی
٢٠٢٣ ی عێراق کە تاکو ئێستا شایستەی دارایی خەڵکی کوردستان ڕەوانە نەکراوە
نامەیەکم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە تاکو هۆکاری ئەم دواکەوتنەی پشکی
هەرێم ڕونبکاتەوە.
وتیشی "پێویستە حکومەتی
هەرێمیش ڕونکردنەوە بدات ئەنجامی کۆبونەوەکانی لیژنەکەی حکومەتی هەرێم لەسەر داهات
و نەوت بەکوێ گەشتووە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
ده‌ڵێت "ئێمە یاسای بودجەمان دەرکردووەو جێبەجێ کردن و پابەندیەکان ئەرکی
هەردوو حکومەتە چاودێریش لەسەر پەرلەمانە".
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق
بۆ سێ ساڵ له 12ی حوزه‌یرانی رابردوو په‌سه‌ندكرا، قەبارەی بودجەكه ١٩٨ تریلیۆن
و ٩١٠ ملیار و ٣٤٣ ملیۆن و ٥٩٠ ھەزار دینارە و تیایدا پشکی ھەرێمی کوردستان بە ١٦
تریلیۆن و ٦٠٩ ملیار دینار دیاریکراوە کە مانگانە دەکاتە یەک تریلیۆن و ٣٨٤ ملیار
دیناره، به‌ڵام تائێستا پشكی هه‌رێم نه‌نێردراوه.