564 کوردستان

وەزارەتى دارایی بڕیارى خەجکردنى پارەیەکى زۆرى دەرکرد

01:54 - 28/08/2023

زەمەن_هەرێمى کوردستان

 

قائیمقامیەتى پێنجوێن رایگەیاند؛ لەلایەن ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى هەرێم رەزامەندى لەسەر تەرخانکردنى بودجەیەک بۆ چاککردن و قیرتاوکردن و کۆنکرێت کردنى چەند رێگایەکى سنورى قەزاى پێنجوێن دراوە.


بەپێى نوسراوێک کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى لەسەرە و ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى گەنجینەى سلێمانى/2 کراوە؛ تێیدا رەزامەندى دراوە لەسەر پارەدارکردنى چەند پڕۆژەیەک لە سنورى قەزاى پێنجوێن لەوانە پڕۆژەى قیرتاوکردنى رێگاى گوندى وێنە لە ناحیەى گەرمک بە بڕى 357 ملیۆن و 60 هەزار دینار بە درێژى 3.6 کیلۆمەتر.

هاوکات پڕۆژەى کۆنکرێتکردنى رێگاى هەورازەکانى گوندى کۆڵیتان لە ناحیەى ناڵپارێز بە بڕى 91 ملیۆن و 670 هەزار دینار بە درێژى 0.4 کیلۆمەتر.


چاککردنى رێگاى سەرەکى لە پردى ناڵپارێز تا پێنجوێن بڕى 69 ملیۆن و 834 هەزار دینارى بۆ تەرخان کراوە، کە بە درێژى 13.4 کیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت.

لە نوسراوەکەدا وەزیرا دارایی و ئابورى رەزامەندیداوە لەسەر چاککردنەوەى دوو سایدى ناو مەرزى سەیرانبەن لە ناحیەى گەرمک بە بڕى 418 ملیۆن و 231 هەزار دینار بە درێژى 0.5 کیلۆمەتر.

لەبارەى ئەنجامدانى ئەم پڕۆژانەوە قائیمقامیەتى پێنجوێن رایگەیاندوە؛ هیوادارین دەستپێکى ئەم پڕۆژانە هەنگاوێکى نوێی کارکردن بێت بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى خزمەتگوزارى دیکە لە سنورى قەزاکەمان کە بەداخەوە ماوەى نۆ ساڵە کەمترین پڕۆژەى تێدا جێبەجێ کراوە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن