115 کوردستان

ئامارێکى مەترسیدارى روداوى هاتوچۆ لە سلێمانى راگەیەنرا

11:02 - 28/08/2023

زەمەن_سلێمانى

 

بەپێى ئامارێکى هاتوچۆى سلێمانى، تەنیا ئەمساڵ نزیکەى 600 روداوى هاتوچۆ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى رویانداوە.

ڕائید بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، "لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 583 ڕوداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە تۆمارکراون".
باسیلەوەیشكردوە"لەو ڕوداوانه‌دا 89 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لەدوو هەزارو 189 هاوڵاتی دیکەش برینداربون".بەروارد بەساڵی ڕابردوو، ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادیانکردوە، چونکە بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو 593 ڕوداوی هاتوچۆ تۆمارکرابون، بەڵام تەنها لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 583 ڕوداوی هاتوچۆ تۆمارکراون"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن