دوو ساختەکارەکەى سلێمانى دەستگیرکران
10:57 - 28/08/2023
زەمەن_سلێمانى
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی به‌كره‌جۆی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه كاری ساخته‌یان كردووه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس كه دوو کەس بەڵگەنامەی ساختەیان پێبووە، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی به‌كره‌جۆی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌سپێكرد و سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “له ئێستادا تۆمه‌تباران (س، س، ح) و (د، ص،ا) کە پێشینەی تاوانیان هەیە به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 289- 298 راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه”.