141 کوردستان

کەشناسى هەرێم: سبەینێ ئەگەرى نمە باران هەیە

10:30 - 28/08/2023

زەمەن_هەرێمى کوردستان

کەشناسیی هەرێم پێشبینى کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران هەیە.

 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور.

هەروەها پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن