تەندروستی سلێمانی: گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرا دەکرێت
09:04 - 27/08/2023
زەمەن
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبونی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوەو دەڵێت گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن .
داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەئێستادا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و ئاوی بتڵ کراوەکان کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربهێنن.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزەو و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتیەکان تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرهێنانی ماستاوی لەقتوونراو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیایان دەکاتەوە لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکان .