دژه‌تیرۆری پارتی: فڕۆكه‌ی توركی ئۆتۆمبێلێكی له پێنجوێن كرده ئامانج
06:29 - 27/08/2023
"زەمەن"
دژه‌تیرۆری پارتی_كوردستان_
رایگه‌یاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی "چەکدارانی پەکەکە"ی
له پێنجوێن كرده ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.
دژەتیرۆری پارتی_
کوردستان، رایگه‌یاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023، کاتژمێر 13:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی
سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکداری پەکەکە
کوژران.
تا ئێستا میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه و هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بۆردومانه نه‌داوه.
ده‌زگا ئه‌منی و میدیاكانی پارتی، وشه‌ی چه‌كدار
بۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و وشه‌ی كوژراو بۆ شه‌هیده‌كانی به‌كارده‌هێنێت، زه‌مه‌ن وه‌ك گواستنه‌وه‌ی زانیاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری پارتی كردووه.