لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا بۆ ژمارهیهك چینی دیكه دهستیپێكردهوه
06:15 - 27/08/2023
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
كارەبای سلێمانی رایگهیاند: لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا، بەبڕی 15% بۆ پۆلەکانی
(بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى) دەستیپێکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیهكه
ئهمڕۆ یهكشهممه رایگهیاند: لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا لەسبەینێ
دووشەممە ب٢٠٢٣/٨/٢٨ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
ئاماژهبهوهكراوه، ئەو
هاوبەشانەی کارەبا کە خاوەنی پرۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین دەتوانن
لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردن بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو
بڕیارە.
سهبارەت به پۆلى ماڵان
لە ماوەی رابردوودا کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە، كارهبای سلێمانی دهڵێت لە ئێستادا
بەهەمان شێوە بەردەوامە.