بافڵ تاڵەبانی: وەک حزبەکانی رۆژئاوا دوو ساڵ جارێک کۆنگرە دهبەستین
05:57 - 27/08/2023
"زەمەن"
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند: وەک حزبەکانی
رۆژئاوا دوو ساڵ جارێک کۆنگرە
دهبەستن و پێشنیاری كرد ئەنجومەنێکی کارا "هەڤاڵانی تێکۆشەر"ی حزبهكهی
دروست بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی له ههولێر کۆبووەوەو گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان
بۆ کۆنگرەی پێنجەمی حزبهكهی كرد كە بڕیارە رۆژی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٣ سازبکرێت.
بافڵ تاڵهبانی وتی "بەپشتیوانی خوا کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و یەکگرتوو
ئەنجام دەدەین، پێکەوە دەچینە کۆنگرە و پێکەوە بەسەرکەوتوویی دێینە دەرەوە" وتیشی "بەدڵنیاییەوە نەریتی بەستنی کۆنگرە
بەشێوەیەک ئاسایی دەکەینەوە کە وەک حزبەکانی رۆژئاوا دووساڵ جارێک کۆنگرە ببەستین".
بافڵ تاڵهبانی، پێشنیاریشی کرد "لە کۆنگرە ئەنجومەنێکی کارا لە هەڤاڵانی
تێکۆشەر دروست بکەین کە سەنگ و دەسەڵاتی هەبێت و یارمەتی ئێمە بدات لە سەرخستنی
کارەکانمان".