نوێترین زانیاری له‌سه‌ر مووچه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا
04:29 - 27/08/2023
"زەمەن"
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی
فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی مووچه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن"
حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه ته‌نیا 598 ملیار دینار بنێرێت، ئه‌وه‌ش هه‌مان بڕی
مانگی پێشووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی عێراق كۆی خه‌رجی
هه‌موو پارێزگاكانی كۆكردوه‌ته‌وه و له بودجه‌ی به‌كاربردن، سیادی، بودجه‌ی حاكیمه، له
كۆی خه‌رجیه‌كان پشكی هه‌رێمی كوردستانی واته 12.67ی هێشتووه‌ته كه 598 ملیار
دینار ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێشهاتێكی تازه ئه‌وه‌یه،
به‌غدا له دوێنێوه پێشنیاریكردووه مانگانه هه‌رێم ئه‌و 400 ملیارانه بداته‌وه
كه مانگه‌كانی پێشتر نێردراون به‌جۆرێك هه‌ر مانگه‌ی 200 ملیار بگه‌رێنێته‌وه،
به‌وه‌ش 398 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه.
بودجه‌ی حاكیمه پێكدێت له ده‌رمان و كرینی
به‌روبومی گه‌نم و جۆ، هاورده‌كردنی وزه، سه‌رژمێری دانیشتووان، خه‌رجی كێشه‌ی
موڵكایه‌تی، پسوڵه‌ی خۆراك. له هه‌موویاندا پشكی هه‌رێم دیاریكراوه.
لە یاسای بودجە 58 ترلیۆن
و 294 دینار بۆ خەرجییە سیادییەکان دانراوە، کە دەکاتە رێژەی 30%ـی تەواوی بودجەکە،
کە ئەمەش کاریگەریی زۆری هەیە لە سەر پشکی هەرێمی کوردستان، چونکە میکانیزمەکە وایە
کە دوای داشکاندنی خەرجیی سیادی و حاکیمە، ئینجا بەشەکەی هەرێمی کوردستان بە رێژەی
12.67% دەستنیشان دەکرێت.