وێنه.. له كۆنگرهی هەدەپە (سوڵتان ئۆزجان و جاهید كركازاكی) وەك هاوسەرۆكی نوێ هەڵبژێردران
02:57 - 27/08/2023
زهمهن – ههولێر
ئەمرۆ یەکشەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا شەشەم کۆنگرەی پارتی
دیموکراتی گەلان –هەدەپە بهرێوهچوو.
له كۆنگرهكهدا
كه هەریەکە لە سوڵتان ئۆجان، ئەندامی دەستەی کارگێری حیزبەکە و جاهید کرکازاک ئەندامی
دەستەی کارگێڕی پارتی چەپی سەوز و پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندید بوون بۆ
هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە.
كهمێك
لهمهوبهر ههریهكه (سوڵتان ئۆزجان و جاهید كركازاكی) وەك هاوسەرۆكی نوێ هەڵبژێردران.
وەکو بەرپرسانی
هەدەپە باسیان کردوە: لە کۆنگرەکەدا ژمارەی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکەیان لە 100 کەسەوە
بۆ 50 کەس کەم دەکرێتەوە، لەهەمان کاتدا ئەرک و کارەکانی هەدەپە رادەستی پارتی چەپی
سەوز دەکرێت و ئەگەری هەیە لە دوو مانگی داهاتودا، ئەو پارتەش کۆنگرەی خۆیان ساز
بکەن.
هەدەپە لەبەر
ترسی داخستنی لەلایەن دادگای کۆماری تورکیاوە، بریاری داوە کارەکانی خۆی رادەستی
پارتی چەپی سەوز بکات و هەر بەو هۆیەشەوە لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانى مانگى ئایارى
تورکیادا، لەژێر ناوی ئەو پارتەدا بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی
تورکیا کرد.