ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به 600 كه‌س دیاریكرا
02:42 - 27/08/2023
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
تەلار لەتیف وته‌بێژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد كه لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی
حیزبه‌كه‌یدا بڕیاردرا ئەندامانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی ٦٠٠ ئەندام.
ته‌لار له‌تیف له
چاوپێكه‌وتنێكی میدیای حیزبه‌كه‌یدا وتیشی: بوونی یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری له‌ناو یه‌كێتیدا
هۆكاره بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و لە كۆنگرەدا گۆڕانكاری زۆر لە ناو یەكێتیدا دەكرێت.
ره‌ونیشیكرده‌وه
كه ئه‌مجاره له كۆنگره‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ خاڵ به‌خاڵی په‌سه‌ند ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی پێشوو
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا بڕیاردرا له رۆژی 27ی 9ی
ئه‌مساڵ پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام ببه‌سترێت.