123 کوردستان

سنورى ماوەت ئاگرى تێبەربوو

11:29 - 27/08/2023

زەمەن_سلێمانى

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری گوندی کانی بوکێی قەزای ماوەت کەوتەوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی پۆلیسی دارستانی ماوەت بریندار بوو.

 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی کانی بوکێ دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و توانیان بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاشکراشیکرد، “لە کاتی سەرقاڵ بوون بە کوژاندەوەی ئاگرەکە کارمەندێکی پۆلیسی دارستانی ماوەت بریندار بوو”.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە کە بەهۆیەوە دوو دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و هەروەها رەز و باخێکی هاوڵاتییان سووتان”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن