ئەم هەفتەیە بارانبارین دەستپێدەکات
11:27 - 27/08/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەپێى پێشبینى دەستەى کەشناسى عێراق، لە چەند رۆژی
داهاتوودا پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران دەبارێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای
رۆژانی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە
بارانبارین بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەت بەشی باکوور بگرێتەوە و پلەکانی گەرما روو
لە دابەزین بکەن.
هاوکات بەرێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی
هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر
دەبن”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، “سبەینێ دووشەممە بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما
دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.