220 کوردستان

لە سلێمانی دوو تیرۆریست دەستگیرکران

08:08 - 26/08/2023

زەمەن_سلێمانی

 

هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە شاری سلێمانی دوو تیرۆریستیان دەستگیرگرد كە پێشتر یەكێكیان لە ریزەكانی داعشدا برینداركراوە.

 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی شوێنی داواكراوان، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە شاری سلێمانی و لە شەوی 25ی 8ی 2023 توانرا تیرۆریستان ( س، أ، ص ) و ( ف، ح، م )دەستگیربكەن كە یەكێك لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ریزەكانی داعشدا برینداركراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی (٢)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راگیراون و ڕادەستی یاسا كراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن