بارنبارین لە هەرێم دەستپێدەکات
07:20 - 26/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەكەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م مانگه و به‌دیاری كراویش ڕۆژانی 30 و 31 ی ئه‌م مانگه كه‌شێكی ناسه‌قامگیر له به‌شێكی ناوچه كوێستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت به‌هۆی گه‌شتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و بارینی باران له ناوچه‌كانی باكوری كوردستان.
وتیشی، له سنوری ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و دهۆك-یش ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو و به دوریشی نازانم باران و هه‌وره تریشقە شۆڕبێته‌وه بۆ هه‌ندێك له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش.