ساڵح نیكبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی 29ی مانگ دادگای دەكرێت
11:48 - 26/08/2023
زەمەن -
كوردستانی
پارێزه‌ری
ناوداری كوردستان و ئێران ساڵحی نیكبه‌خت، كه پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی
له ئه‌ستۆ گرتوه، به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده و چالاكی دژی نیزامی ئێران، له‌لایه‌ن
دادسرای گشتی و شۆڕشی ئێرانه‌وه له تاران بانگێشت كراوه‌و به كه‌فاله‌ت تا به‌رواری
به‌رێوه‌چونی دادگاییه‌كه‌ی ئازادكراوه.
رۆژی 14ی 3ی
2023، ساڵح نیکبەخت پارێزەرى کەیسى ژینا ئەمینى لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە
بانگهێشتى دادگا کراو بەمەبەستی دادگایکردنی، بەڵام هەر ئەو رۆژە بە کەفالەت ئازادکراوە.
پارێزەری بنەماڵەی
ژینا ئەمینی ساڵح نیکبەخت، بڕیارە رۆژی سێشەممە 29ی ئابی 2023، بەتۆمەتی تانەلێدان
لە بڕیاری دادگا و هاندانی رای گشتی بۆ خۆپێشاندان دانیشتنی دادگاییەكەی بەرێوەبچێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە پارێزەر ساڵح نیكبەخت بە "زەمەن"ی وت " هۆکاری دادگایکردنەکە بەهۆی بەرگریکردنیەتی لە دۆسیەی کوشتنی ژینا ئەمینی".
پارێزەر ساڵح نیکبەخت
یەکێکە لە پارێزەرە کوردە دیارەکانى ئێران و رۆژهەڵتی كوردستان و لە ماوەى ٤٠ ساڵى رابردودا سەرسەختانە
بەرگرى لە مافەکانى نەتەوەی کورد کردووە، جگە لەوەش رۆشنبیرێکى دیارە و هاوڕێى نزیکى
سەرکردەی کۆچکردووی کورد نەوشیروان مستەفا ئەمین بووە.
دكتۆر ساڵحی نیكبه‌خت
له چالاكترین پارێزه‌ره‌كانی به‌رگریكاری مافی مرۆڤه به‌گشتی و له‌دیارترین
چالاكانی زیندانیانی سیاسی كورد بووه‌و چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ و هه‌ستیاری به‌رێوه‌به‌ردووه،
له‌وانه (رزگاركردنی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور، هیوا بوتمیار، دكتۆر هاشمی ئاغاجه‌ری،
حه‌بیبی لوتفلاهی، حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان سولو... چه‌ندینی تر).
هه‌روه‌ها نیكبه‌خت
رۆژنامه‌نوسێكی ناوداری ئێران و كوردستان بووه‌و پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش له رۆژنامه‌ی
كه‌یهان ساڵانێكی زۆر كاری رۆژنامه‌وانی كردووه‌و له‌بواری راگه‌یاندندا به‌شێوه‌یه‌كی
پڕۆفیشناڵ كاری كردووه‌و سه‌دان وتار‌و بابه‌تی رۆژنامه‌وانی نوسیوه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی
(4) ساڵ له‌لایه‌ن رژێمی په‌هله‌ویه‌وه زیندانی كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فه‌رمی
و وته‌بێژی كۆمه‌ڵگای كوردانی نیشته‌جێیی تاران بووه و له‌گه‌ڵ ره‌وانشاد (سارم
الديني سادق وزيري، جه ليلي گاداني و چه ند كه‌سايه‌تیه‌كی كورد له‌وانه دكتۆر بایه‌زیدی
مه‌ردۆخی، رۆڵێكی گرنگیان له خه‌باتی مه‌ده‌نیدا هه‌بووه‌و له ئه‌نجامدا له‌ساڵی
1981 دا (1360ی هه‌تاوی) دیسان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و پاش ئازادبونی بووه به پارێزه‌ر و له‌و رێگایه به‌رده‌وام بووه و به‌رێگای مه‌ده‌نی
و خه‌باتی یاسایی بۆ رزگاركردنی به‌ندكراوان و داكۆكی له‌مافی مرۆڤ كردووه.