"ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" داوای ئازادکردنی بەپەلەی شێروان شێروانی و گوھدار زێباری دەکات
07:48 - 25/08/2023
زهمهن – ههولێر
رێکخراوی لێبوردنی
نێودەوڵەتی "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" لە داواکارییەکی بەپەلەدا کە ئاڕاستەی
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە بە ناوی رێوشوێنی بەپەلە، داوادەکات
گوھدار زێباری و شێروان شێروانی ئازادبکرێن.
ئهمڕۆ ههینی 25ی
8ی 2023، رێكخراوهكه ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئازادکردنی ئەو
دوو رۆژنامەنووسەی بادینان، تۆمەت و سکاڵای دیکەیان ئاڕاستەکراوە کە ساختەن و بەھۆیەوە
لە زیندان ماونەتەوە.
لهكاتێكدا "ئەمنستی
ئینتەرناشناڵ" ئهو داواكاریه دهكات کە بڕیاربوو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە گوھدار
زێباری لە دوای نزیکەی سێ ساڵ و دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکەی ئازادبکرێت، بەڵام
ئازادنەکرا، ھەرچی شیروان شیروانیشە بڕیاربوو لە رۆژی ٩ی ئەیلول ئازادبکرێت، بەڵام
لە رۆژی ٢٠ی تەمموزی رابردوو دادگای ھەولێر لەسەر دۆسیەکی نوێ، سزای چوار ساڵ زیندانی
دیکەی بەسەردا سەپاند.