رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنوسان (سی پی جەی): لە بری ئازاردانی رۆژنامەنوسان پرسی گەندەڵی چارەسەر بکەن
07:35 - 25/08/2023
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
په‌یوه‌ست به
ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس (ئیسلام كه‌شانی) رێکخراوی سی پی جەی رایگەیاند، پێویستە
بە زووترین کات ئازاد بکرێت و بەرپرسانی هەرێم لە تۆقاندن و پێشیلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان
بوەستن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی
26ی 8ی 2023، رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنوسان ناسراو بە (سی پی جەی) بڵاویکردەوە،
کەسوکاری ئیسلام کاشانی بە رێکخراوەکەیان راگەیاندووە، ئیسلام کەشانی لە دوای ئەوەی
راپۆرتێکی رۆژنامەنوسی ئامادە کردووە لە رۆژی پێنج شەممە لەلایەن هێزێکی ئەمنی شاری
دهۆک دەستگیرکراوە.
راگه‌یه‌نراوه‌كه
ئاماژە بەوەشکردووه، رێکخراوی سی پی جەی هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێم کە پێویستە
بە زوترین کات ئیسلام کەشانی ئازادبکرێت و دەلێن "دەستگیکردنی ئیسلام کەشانی
هیچ بیانوک هەڵناگرێت و دەبێت بوەستن لە پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان."
ئەوەش خراوەتەڕوو،
لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی پێویستە لە بری ئەوەی ئازاری رۆژنامەنوسان بدەن پرسی گەندەڵی
چارەسەر بکەن.
ئیسلام كه‌شانى
رۆژنامه‌نووس و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ناڵی سپێده له شاری زاخۆ رۆژى 24ى ئه‌م
مانگه له‌ڕێگه‌ى چونه سه‌ركاره‌كه‌ى له‌نوسینگه‌ى كه‌ناڵى سپێده له‌ماڵ ده‌رچوه
پێش ئه‌وه‌ى بگاته سه‌ركاره‌كه‌ى هێزێكى ئاسایش ده‌یگرن.