ئافره‌تان رێژه‌ی 7%ی ئالووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر پێكده‌هێنن
01:18 - 25/08/2023
زه‌مه‌ن – ته‌ندروستی
تادێت به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ته‌واوی
پارێزگاكانی عێراق زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌سه‌نێت.
له‌كاتێكدا به‌شێك
له به‌رپرسان و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان، هۆشدارى ده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى
ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام تائێستا پلانى
ورد و تۆكمه بۆ رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌كردنى ماده‌ى هۆشبه‌ر دانه‌نراوه.
عیماد عه‌بدولڕه‌زاق
راوێژكاری نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق
ئاشكرایكردووه، به‌هۆی بارودۆخی ئابووری، توندوتیژی و دڵه‌ڕاوكێوه، سه‌دا 7ی ئاڵووده‌بووانی
مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ئافره‌تن.
عه‌بدولڕه‌زاق
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وانه‌ی ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ربوونه،
سه‌دا 60یان له‌توێژی گه‌نجانن كه ته‌مه‌نیان
له‌نێوان 15 بۆ 25 ساڵیدان و له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ئالووده‌بوونه. هه‌روه‌ها سه‌دا 7یشیان قوتابی زانكۆكانن و ئه‌وانه‌ی
دیكه‌ش له قۆناغی ئاماده‌یی تووشی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه،
حكومه‌ت هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ناوه‌ندی
دووباره شیاندنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی ئه‌نبار، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف كردووه‌ته‌وه و
داواش ده‌كات ناوه‌ندی زیاتر له پارێزگاكانی دیكه بكرێته‌وه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردبوو، له6
مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ده‌ستیان به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر دا
گرتووه و و نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆسیه‌ی 8676 تۆمه‌تبار به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو
ئالووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و 4494یان له‌لایه‌ن دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه
سزادراون و 4182یشیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندان.
گوتبوشی، تۆمه‌تباره‌كان
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر له 406 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر له
جۆره جیاوازه‌كان و 9 ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن و 456 چه‌ك و 118 نارنجۆكی ده‌ستیدا گیراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌وه ده‌درێت، كه له‌مساڵانه‌ی
دواییدا عێراق رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بازرگانیكردن و به‌كارهێنان بووه‌ته‌وه
و ئێستا وه‌ك ناوچه‌یه‌كیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه له ناوچه‌كه بۆ وڵاتانی
جیهان سه‌یر ده‌كرێت.
ۆكارى
بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ كراوه‌یى سنوره‌كان و بازرگانیكردن پێوه‌ى
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و گروپه چه‌كداره‌كان ده‌گێردرێته‌وه، به‌و پێیه‌ى ئه‌م
بازرگانیه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى داراییه بۆیان.
عه‌قید
دیار شه‌وكه‌ت به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله كه قه‌زاكه‌ى
هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران دا، ده‌ڵێت"خه‌ڵكێكى زۆر ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه
بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ن له ناوچه
سنوریه‌كانه‌وه بۆ دیاله و به‌غدا بیبه‌ن."
به‌پێى لێدوانى
به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین بۆ "زه‌مه‌ن"، مانگانه به به‌رده‌وامى
5 بۆ 10 كه‌س به‌تۆمه‌تى كێشان و بازرگانیگردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كه‌ن،
و "زۆربه‌ى ده‌ستگیركراوه‌كان كڕین و فرۆشتن به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن،
به‌ڵام له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌ڵێن ته‌نها ده‌یكێشین، چونكه سزاى كێشان له
بازرگانیكردن سوكتره."