وه‌ستایه‌كی كه‌بابچی به‌ناوبانگی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
10:55 - 25/08/2023
زه‌مه‌ن -
سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
هه‌ینی وەستا حەسەنی كەبابچی گیانی لەدەستدا، كه بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، وەستا
حەسەن گولە بەر سەری كەوتووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له شاری سلێمانی وتی" تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی پشتڕاستی
نەكردۆتەوە كە ئایا "خۆی، خۆی كوشتوە، یان كوژراوە".
سامان نادر، بەڕێوەبەری
سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122ی رایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەینی ئاگادار کراینەوە به
بونی بریندارێک لە ناوچەی سیتەکی شاری سلێمانی و دوای ئەوەی تیمەکان بریندارەکەیان
گەیاندە نەخۆشخانەی شار، دەرکەوتوە کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بریندارەکە لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا و تیمەکانمان و دواتر رەوانەی پزیشکی
دادی سلێمانی کراوە.
وەستا حەسەن، یەکێکە لە وەستا دێرینەکانی سلێمانی و لەپاڵ ناوهێنانی کەبابی سلێمانی، خەڵکێکی زۆر دەستاوی ئەو وەستایەیان به‌لاوه به‌له‌زه‌ته.