پهیامێك لهسهرۆكی حكومهتهوه
09:59 - 25/08/2023
زهمهن – ههولێر
بههۆی 35مین ساڵیادی
شاڵاوی ئهنفال له دهڤهری بادینان، سهرۆكوهزیران پهیامێكی بڵاوكردهوه.تێیدا دهڵێ"بەڕێز و شکۆوە یادی
قوربانيانی ئەو تاوانە گەورە و هۆڤانەیەی رژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە".
ههروهها له
پهیامهكهی سهرۆكوهزیراندا هاتووه: جێگەی داخ و نیگەرانییە، تا ئێستا ماددەی
132ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە، کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری
قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی بەعسی عێراق.
دهقی پهیامهكه:
لە ( 35 )مین ساڵڤەگەڕی
شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال لە دەڤەری بادینان، بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانيانی ئەو
تاوانە گەورە و هۆڤانەیەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە ئامانجی قڕکردن و جێنۆسایدکردنی
گەلی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتەکانییەوە.
لەم هێرش و پەلامارانەدا
، کە دوا قۆناخی شاڵاوەکانی ئەنفال بوو، هەزاران خەڵکی بێتاوانی بادینان ئەنفالکران
و بە دەیان هەزاریش ئاوارە و دەربەدەر بوون و سەدان گوندیش تێکدران و لە ئەنجامی بەکارهێنانی
چەکی قەدەخەکراودا، زیانێکی زۆر گەورە بە ناوچەکە گەیشت.
جێگەی داخ و نیگەرانییە،
تا ئێستا ماددەی 132ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان
و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق.
لەم یادەدا،
دووپاتی دەکەینەوە، کە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی کەسوکار و زیانلێکەوتووانی
سەرەکی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقە، کە بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە و دڵنیا
بکرێنەوە کە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی جێنۆسایدکردن نابنەوە.
لە ساڵیادی ئەنفالی
بادیناندا، سەری ڕێز بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی
بادینان و گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان
2023/8/25