هاکان فیدان لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی کۆدەبێتەوە
08:46 - 24/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ شێخ عیرفان عەلی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆببوەوە.
عەبدوڵا وەرتێ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی بڵاویکردەوە، بەیاوەری شێخ عیرفان عەلی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و کمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووینەوە.
دەشڵێت، لەم دیدارە گرنگەدا ڕەوشی هەرێمی کوردستان وعێڕاق وناوچەکە تاوو توێ کرا.
ئەمڕۆ هاکان فیدان هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ فیدان لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، کۆبووەوە و سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیشی کرد و لەگەڵ ئەمینداری ئەو حیزبە کۆبووەوە.