159 کوردستان

هاکان فیدان بۆ جاری دووەم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە

08:14 - 24/08/2023

زەمەن_هەولێر


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەمە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.


بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 24-08-2023، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و سەرەتا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ فیدان لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، کۆبووەوە و سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیشی کرد و لەگەڵ ئەمینداری ئەو حیزبە کۆبووەوە.

 هاکان فیدان، ئەم ئێوارەیە بۆ جاری دووەم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن