135 کوردستان

بەرگری شارستانی: گەنجێکی کەڕوڵاڵ کەوتە گۆمیکەوە و خنکا

06:54 - 24/08/2023

زەمەن_ئاکرێ

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای ئاكرێ رایگەیاند، ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ كە خاوەن پێداویستی تایبەتە لەناو گۆمێكی سنوری ناحیەی دینارتە خنكا.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاكرێ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، گەنجێك بەناوی ئەزوەر كەمال تەها كە خاوەن پێداویستی تایبەت (نابیست و كەڕ و ڵاڵە) و تەمەنی 24 ساڵە دانیشتوی گوندی گیرەی ناحیەی دینارتەیە، لەناو گۆمێكدا لەگوندی گربیش خنكا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا تەرمی ئەو گەنجە دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشكی دادی ئاكرێ كراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن