138 کوردستان

باوکی وەزیری نەوت کۆچی دوایی کرد و سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا

06:33 - 24/08/2023

زەمەن_هەرێمی کوردستان

بەهۆی کۆچی دوایی باوکی وەزیری نەوتی عێراقەوە، سەردانی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و گاز بۆ بەغدا دواخرا.


بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەوەی "حەیان عەبدولغەنی"  باوکی وەزیری نەوتی عێراق کۆچی دوایی کردووە، سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت راگەیاندبوو، سبەی هەینی بەیاوەری شاندێکی وەزارەت و کەسانی یاسایی سەردانی بەغدا دەکەن.

وتیشی، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە کۆدەبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی ئەو پارێزگایانەش ئامادەدە دەبوون کە بەرهەمهێنەری نەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا باس لە ناردنی بەشە بەنزین و نەوتی سپی لەلایەن هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی عێراقی دەکرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن