دەرگای دامەزراندن بۆ 10 هەزار کەس دەکرێتەوە
06:20 - 24/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
وەزارەتى بەرگرى عێراق دامەزراندنى 10 هەزار سەربازى لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق رۆژی ١ی مانگی داهاتوو دەرگای دامەزراندن بۆ 10 هەزار سەرباز بەشێوەی ئۆنلاین دەکاتەوە و ئەو دامەزراندنەش بەپێى رێژەی دانیشتوانی پارێزگاکانی عێراق دابەشدەکرێت و دانیشتوانى هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە مەرجە دەبێت تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 29 ساڵدا بێت و کەمترین موچەش 750هەزار دینار دەبێت.