تورکیا بۆردومانی دەستپێکردەوە و قوربانی هەیە
06:10 - 24/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی خاکی هەرێی دەستپێکردەوە و قوربانی هەیە.
کەمێک لەمەوبەر لە گوندی مێرگەمیر لە دەڤەری برادۆست فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی ماڵێکی کردووە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو ماڵەی بۆردومان کراوە شوانکار و کۆچەرین و لەو گوندە نیشتەجێن و بەهۆی بۆردومانەکەوە چوارکەسیان لێ کوژراوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنی روونکردنەوەی لە بارەی ئەو بۆردومانە نەداوە.