هاوكاتی سەردانی وەزیرەكان..توركیا سیدەكانی بۆردومان كرد
11:40 - 24/08/2023
زەمەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری ناحیەی سیدەكانی بۆردومان كرد، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ سەردانی دوو وەزیری توركیا بۆ هەولێر.
دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کەکەی لەسەر ڕێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پە*کەکە کوژران.
ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ سەردانی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان، بە سەردانێک لە هەولێرن.