89 کوردستان

وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر

10:28 - 24/08/2023

زەمەن

 

كەمێك لەمەوبەر، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر.

 

وەزیری وزەی توركیا، لە هەولێر یاوەری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا كە شەوی رابردوو گەیشتە هەولێر، یەكێك لە بابەتی گفتوگۆی نێوانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەبێت.

هاتنی وەزیری وزەی توركیا دوای ئەوە دێت رۆژی 22ی ئەم مانگە لە توركیا لەگەڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوەوە.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستۆتە سەر گرنگی ئەو بۆرییە بۆ هەردوو وڵات.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات ڕۆیشتنی نەوت لەو هێڵەوە بەردەوام بێت دوای ڕێکارەکانی پشکنین و چاودێری و پاراستن کە دوای بوومەلەرزەکانی 6ی شوباتی 2023 دەستیپێکرد.

هەر لە راگەیاندنەکاندا هاتووە، هەردوو وەزیر بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری نێوان تورکیا و عێراق لە بوارەکانی نەوت، گاز، بەستنەوەی  هێڵی کارەبا، کارەبا، وزەی نوێبووەوە، و کارایی وزە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن