هەڵوێستێکی نوێ لە بەغداوە لەبارەی ناردنی بودجە بۆ هەرێم راگەیەندرا
06:43 - 22/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لاریی نییە لە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەپێی رێككەوتنەكان.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هیچ لاریی نییە لە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەپێی رێككەوتنەكان كە پێشتر ئەنجامدراوە و دواتر لە یاسای بودجەدا دەنگی لەسەر دراوە.
بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان و داوای جێبەجێكردنی رێكارە ژمێریاریی و داراییەكان دەكەن.