510 کوردستان

زانیاری له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ له‌ به‌غداوه‌

04:05 - 21/08/2023

"زەمەن"

سەرچاوەیەک لە حکومەتى هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکى دوا پەیامى بەغداد بۆ شاندى هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەغداد سورە لەسەر ناردنى 598 ملیار دینارى موچە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند: وەزارەتى دارایى حکومەتى ناوەندى بە شاندى هەرێمیان راگەیاندووە، لە کۆى گشتى خەرجى هەموو پارێزگاکانى عێراق، مافى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیارى دەکەین، واتا کاتێک بودجەى حاکیمە و بودجەى سەرۆکایەتییەکانى لێدەردەکەن، ئەوەى دەمێنیتەوە بۆ پشکى هەرێم 598 ملیار دینارە.

رونیشى کردووەتەوە، شاندى حکومەتى ناوەند بە شاندى هەرێمیان وتووە، دەبێت لەسەدا 100ى داهاتى نانەوتیان رادەست بکەن و ئەوانیش 50 لەسەدى داهاتى گومرگەکانیان بۆ دەگەڕێننەوە.

سه‌رچاوه‌ده‌كه‌ ده‌ڵێت ئەگەر هاوشێوەى مانگى رابردو 598 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ هەرێم بێت، ئەوا 321 ملیار دینار کورتهێنان دەبێت.

سه‌رچاوه‌:
 بڕیار نامیق_KNN

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن