462 کوردستان

بڕیارێک لەبارەى جامڕەشکردنى ئۆتۆمبێلەوە دەدرێت

01:33 - 21/08/2023

زەمەن_هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل هیچ جۆرە لەزگەیەک بەهەر رەنگێکی لێبدرێت.


هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی جام رەش لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ماوەیەکە تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەندێک کەس جامەکانی پێشەوەی ئوتومبێل بە لەزگە رەش دەکەن، یان لەزگەی رەنگی جۆراوجۆری لێ دەدەن، "ئێمە لێرەوە رادەگەیەنین کەوا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل هیچ جۆرە لەزگەیەک بەهەر رەنگێکی لێبدرێت، چونکە راستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەودای بینین.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیاری قەدەغەکردنی رەشکردنی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە رسوماتی ساڵانە دەدەن لە بەرانبەر جامڕەش کردن، چونکە رەزامەندی بە رسوماتیش تەنیا بۆ جامەکانی دیکەی ئوتومبێلە، نەک جامی پێشەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن