بڕیاری نوێ بۆ ئەوکەسانە دەرچوو کە گەشت بۆ وڵاتی ئێران دەکەن
05:34 - 13/05/2023
1660 جار خوێندراوەتەوە
زمەن_هەرێمی کوردستان
بۆ گەشتی هاووڵاتیانی هەرێم بە فڕۆكە
لە فڕۆكەخانەكانی باشووری كوردستانەوە بڕیار درا بە لابردنی ڤیزە و هەڵگرتنی تێستی
پشكنینی كۆرۆنا.
هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لە
ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، سەجەم بریکارەکان ئاگادار دەكەنەوە، كە ئەو
گەشتیارانەی گەشت دەکەن لەسەر هێڵی ماهان ئێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (هەولێر-
سلێمانی- کەرکوك) بۆ تاران لە ئەمڕۆوە 13/ 5/ 2023 بڕیار درا بە هەڵگرتنی پشکنینی
کۆرۆنا واتا پێویست بە تێستی کۆرۆنا یان کارتی ڤاکسین ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاووڵاتی
عێراقی لە کاتی گەشت کردنی لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر بۆ ئێران پێویستی بە
ڤیزە نابێت و هیچ مۆرێك لەسەر پاسپۆرت نادرێت.
لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی
كۆرۆنا و دواتریش دۆزینەوەی چەندین جۆری ڤاكسین، لەكاتی گەشت كردن بۆ وڵاتان لە
ڕێگەی فڕۆكەخانە و دەروازەكانەوە، مەرجی پشكنینی كۆرۆنا لە ماوەی 72 كاتژمێر و
هەروەها كارتی ڤاكسین و خۆكوتان دانرابوو.
لەماوەی ڕابردوودا گەشتكردن
لە دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەوە مەرجی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا
لابرا و ئەمڕۆش ئەو مەرجە لە گەشتكردن لە فڕۆكەخانەكانەوە لابرا.