کوردستان

دۆلار لە کاتى داخستنى بازاڕ زیاتر دابەزى

05:36 - 01/04/2023 207 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابورى


بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتى داخستنى بازاڕ زیاتر دابەزی و 100 دۆلار هاتوە خوار 150 هەزار دینار.



ئێوارەى ئەمڕۆ لە کاتى داخستنى بازاڕ لە بەغداد و بەسڕە و چەند شارێكی دیكەی باشووری عێراق، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە نێوان 149 بۆ 149 هەزار و 700 دینا بوو.

هاوکات لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستانیش بەهای دۆلار دابەزی و لە هەولێر 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە و لە سلێمانی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن