وه‌زیری دارایی عێراق: نوسینگه‌كانی فرۆشتنی دۆلاری 132 هه‌زاری زیاد ده‌كرێن
05:08 - 27/02/2023
161 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، سه‌ردانی بانکی ڕافیدەین و ڕەشیدی كرد‌و
رێنمایدا له‌سه‌ر زیادكردنی نوسینگه_په‌نجه‌ره‌كانی فرۆشتنی دۆلار به نرخی بانكی
ناوه‌ندی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ته‌یف سامی
بانكه‌كانی راسپاردووه له‌سه‌ر زیادکردنی ژمارەی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی
بۆ هاوڵاتیان بەو نرخه فەرمییەی بانکی ناوەندی دیاریکردووە، واته 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار، ئه‌وه‌ش لە ڕێگەی ئەو لقانەی
کە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكه هه‌ن، ئه‌وه‌ش به ئامانجی دەستڕاگەیشتن بە دراوی
بیانی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و کەمکردنەوەی حاڵه‌ته‌كانی هه‌ڵئاوسان و دواكه‌وتن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستی تەواوکردنی
پڕۆژەکان بۆ مۆدێرنکردنی سیستەمی بانکی و گرتنەبەری شێوازی پێشکەوتوو بۆ بەرزکردنەوەی
ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ بانکەکان كردوه‌ته‌وه، بەتایبەتی سەبارەت بە "سیستەمی
خاڵ بۆ فرۆشتن".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی
و 100 دۆلار گه‌یشته 155 هه‌زار دینار.
ناجێگیری نرخی دۆلار له كاتێكدایه، رۆژی حه‌وتی شوباتی 2023، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا به گۆڕینی نرخی دۆلار و دابه‌زاندنی، كه به‌مجۆره دیاریكراوه:
1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک، نرخی کڕینی دۆلارێک لە
وەزارەتی دارایی.
بۆ هەر دۆلارێک بە
1310 دینار، نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە.
1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە
بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان.
ئه‌وه‌ش ئەمە دووەم دەستكاریكردنی
فەرمی نرخی دۆلار بوو له ماوه‌ی دوو ساڵدا، رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش
بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.