عیراق

شاندی هەرێم: لەگەڵ سودانی گەیشتینە رێككەوتنی سەرەتایی

08:38 - 26/02/2023 157 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە و لەسەر بودجە گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٦ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابوری و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەشاری بەغداد لە گەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.   

لە دیدارێکەدا هەریەک لە فواد حسێن و محەمەد تەمیم جێگرانی سەرۆک وەزیران و حەیان عەبدول غەنی وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئامادەی بوون.

وەزارەتی دارایی هەرێم  دەڵێت" تاوتوێی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق کراو وەفدی هەردولا گەیشتنە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان".

هەروەها ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: 
"لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ٢٠٢٣ و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوو لا هەبوو".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ