کوردستان

پلاسخارت هۆشدارى لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمەوە دەدات

06:37 - 02/02/2023 164 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان

نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمەوە هۆشدارى دەدات و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێنن.

جینین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لە دواین بەرەوپێشچونەکانی عێراق کرد و وتی: پێویستە چاکسازیی دارایی و ئابوری لە عێراق بکرێت و سەرچاوەکانی داهات فرەچەشن بکرێ.

وتیشی: گرنگە کێشەکان و دۆخی کەرکوک بەزویی چارەسەر بکرێت، جگە لەوەش بەغداد و هەولێر جگە لە گفتوگۆ هیچ رێگەیەکیان نیە بۆ چارەسەری کێشەکان.

لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمیشەوە، پلاسخارت هۆشداریی دا لەوەی لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێنن و بەردەوام بن لە گفتوگۆکردن.

پلاسخارت داواشی کرد عێراق بە خێرایی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 پەسەند بکات.

لەبارەی گەندەڵیشەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: گەندەڵی لە عێراق بوە بە سیستماتیک و هەنگاوەکانی حکومەتی نوێش بەردەوامە بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن