عیراق

كچە بلۆگەرێك بە پاساوی "شەرەف" كوژرا

10:04 - 02/02/2023 173 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


کچە بلۆگەرێكی عێراقی کە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسراوە، لە پارێزگای دیوانیە لەلایەن باوكییەوە دەخنكێنرێت.

میدیا عێراقییەكان و رێكخراوێكی مافی مرۆڤ بڵاویانكردەوە، تەیبە لعلی بەمدواییانەوە لە توركیاوە گەڕاوەتەوەو لەلایەن باوكییەوە خنكێنراوە و دوای تاوانەكە باوكی خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.

ئەم كچە عێراقییە ماوەیەک لە ئیستانبوڵ ژیاوە و لەوێ گەنجێکی سووری بەناوی محەمەد ئەلسامی ناسیووە، کە دواتر داوای هاوسەرگیری لێکردووە، تەیبە ویستوویەتی رەزامەندی خانەوادەکەی بەدەستبهێنێت، هەربۆیە خێزانەکەی لە بابەتەکە ئاگادارکردووتەوە، بەڵام ئەوان رازی نەبوون، دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق، باوکی بە پاساوی "پاککردنەوەی شەرەف" کوشتوویەتی.

 

هەندێك لە بەشدارانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باسیانلەوەكردووە، ئەم كچە چەند ساڵێكە چووەتە توركیا ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن براكەیەوە ڕووبەڕووی كێچەلی سێكسی بووتەوە.

 

هاوكات رێکخراوی Isen بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، رایگەیاندووە، ئەمە تاوانێکی دیکەیە دژی ئافرەتانی عێراق لەژێر شەرەفێکی ساختەدا، تەیبە نموونەی ژنانی عێراقە.
تائێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بەشێوەیەكی فەرمی هەواڵەكە پشتڕاستنەكراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن