حكومه‌تی عێراق مریشك و گۆشت و هێلكه به هه‌رزان به هاوڵاتیان ده‌فرۆشێت
05:44 - 30/01/2023
"زەمەن"
بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، وەزاره‌تی بازرگانى
عێراق له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه چه‌ندین ماده‌ی خۆراكی به نرخی پاڵپشتی كرا‌و به
هاوڵاتیان ده‌فرۆشێت.
ئەسیر غرێرى، وەزیرى
بازرگانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه لە راگەیه‌ندراوێكدا باسیله‌وه‌كردووه لە
هەفتەى داهاتووەوە وەزارەتەکەى لە رێگەى چەند ناوەندێکەوە دەست دەکات بە فرۆشتنى
هێلکە، مریشک، ئارد و شیرى شل، بە نرخى پاڵپشتیکراوى کەمتر لە نرخى بازاڕ.
وه‌زاره‌تی بازرگانی
فەردەیەک ئارد بە 37 هەزار دینار دەفرۆشرێت و نرخى یەک کیلۆ مریشک بە سێ هەزار
دینار و یەک لیتر شیر هەزار دینار دەبێت.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی "هەروەها
لە هەفتەکانى دواتردا گۆشتى سوور، مریشک و پەنیر بەهەمان پلان بە هاوڵاتییان
دەفرۆشێت".
فرۆشتنی ئه‌م ماده
خۆراكیانه، لە رێگەى چەند ناوەندێکى سەر بە وەزارەتى بازرگانییەوە دەکرێت.