راپۆرتێكی ئهوروپی: ژنانی پەنابەری ئۆکراینی له ئهوروپا ناچار دەکرێن لەشفرۆشی بکەن
08:58 - 18/01/2023
"زەمەن"
نوسینگهی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی
ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا ئاشکرایکردووە، ژمارەی گەڕان بەدوای
ناوەڕۆکی سێکسی پەیوەست بە ژنان و کچانی ئۆکرانیا، لە سەرەتای شەڕی ڕوسیا لە
ئۆکرانیا بە ڕێژەی 600% زیادیکردووە.
نوسینگهكه لە ڕاپۆرتەکەیدا کە مانگی ڕابردوو
بڵاویکردوەتهوه، چاودێری ئەو وشە سەرەکیانەی کردووە کە لە پێشەنگی بزوێنەری
گەڕان لە ئینتەرنێتدا بوون، وەک: "هاوهڵی سێکسی"، "دیمەنی
پۆرنۆگرافی"، یان "دەستدرێژیکردن"، به زیادهی ناوی "ئۆکرانی"یهوه،
زۆرترین گەڕان کە بەکارهێنرابوو "لەشفرۆشی لە کەمپی پەنابەرانی ئۆکرانیا."
لە
ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەو یاسایانەی کە بەکارهێنراون، ڕێژەی گەڕان
لە وڵاتێکی ئەوروپی بۆ وڵاتێکی دیکە جیاواز بووە. داتاکانی سوید
کە لە یاساکانیدا خزمەتگوزاری سێکسی قەدەغە دەکات، دەرکەوتووە کە دەسەڵاتداران لە
مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا ٣٨ پیاویان دەستگیرکردووە، کە ٣٠ کەسیان داوای
خزمەتگوزاری سێکسییان کردووە له ژنان و کچانی ئۆکرانیا.
ئەندریا
سالڤۆنی، جێگری ڕێکخەری بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ئەوروپا دەڵێت:
ژنانی پەنابەری ئۆکرانی بۆ سێکس ئیستغلال دەکرێن یان ناچار دەکرێن لەشفرۆشی بکەن،
ئهوهش به ئامانجی دهستكهوتنی کار و شوێنی نیشتەجێبوون.
سالڤۆنی
دەشڵێت، مەترسییەکی ناڕاستەوخۆ هەیە کە ژنانی ئۆکرانیا پاڵدەنێتە ناو جیهانی
لەشفرۆشی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ڕیکلامە گوماناوییەکان
لە زیادبووندایە کە بەڵێنی دەرفەتی بەدەستهێنانی پارەی "ئاسان" بە ژنان
و کچان دەدەن لەڕێگەی "بەڕێوەبردنی" کڕیارەکانەوە و هتد.
سهرچاوه: