وێنه؛ به‌رپرسێكی باڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره ده‌ستگیر كرا
02:51 - 30/11/2022
"زەمەن"
هه‌یسه‌م جبووری ڕاوێژكاری دارایی مسته‌فا
كازمی و سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، به تۆمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی
سه‌روه‌ت و سامان به‌شێوه‌ی ناشه‌رعی ده‌ستگركرا.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بڵاویكرده‌وه، هێزێكی ئه‌منی سه‌ر
به ده‌سته‌ی باڵای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، توانیویه‌تی هه‌یسه‌م جبووری په‌ڕله‌مانتاری
پێشوو ده‌ستگیر بكات كه هاوكات پێشتر ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی
پێشووی عێراق بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكرایكردووه هۆكاری ده‌ستگیركردنی
جبووری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی و نایاسایی سه‌روه‌تێكی
گه‌وره‌ی كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نور زوهه‌یر خاوه‌نی كۆمپانیای "ئه‌حده‌ب"تۆمه‌تباری
سه‌ره‌كی له دزی سه‌ده، له دانپێدانانه‌كاندا ناوی هێناوه.
لە بەدواداچوونەکانی ده‌سته‌كه‌دا دەرکەوتووە جبوری
خاوەنی بڕێکی زۆر خانوو، ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و بڕێکی زۆر زێڕ و بڕە پارەیه‌كه كه
زیاتره لە 16 ملیار دیناری عێراقی.
پێده‌چێت جبوری سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی
به‌سه‌ردا بدرێت و له‌گه‌ڵ غەرامەکردنی به قه‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه به‌شێوه‌ی
ناشه‌رعی به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌وه‌ش بە پشتبەستن بە مادەکانی ١٩/٢ و ١/١ی یاسای ده‌سته‌ی
دەستپاکی ساڵی ٢٠١١.