کۆبونەوەى د. بورهان یاسین و باژێروانەکانى گۆڕان بەڕێوەچو
07:12 - 26/11/2022
زەمەن_سلێمانى
د. بورهان یاسین و باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا دۆخى سیاسى و پێشهاتە نوێیەکان و پرسى گۆڕانکارى و پڕۆژەى ئاشتەوایی تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە (٢٦/١١/٢٠٢٢)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى، د. بورهان یاسین نوسەر و لێکۆڵەرى گەورەى کورد، لەگەڵ باژیروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان کە هاوکات ئەندامى جڤاتى نیشتیمانین کۆبوەوە.
د. بورهان یاسین تیشکى خستە سەر ئەو هەلومەرجە سیاسیەى لە ناوچەکە لەئارادایە و کاردانەوەى ئەو دۆخە لەسەر کورد و دۆزە رەواکەى لە پارچەکانى کوردستان، هاوکات دۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان و پرسى گۆڕانکار و پڕۆژەى ئاشتەواییى خستەڕو.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیەکى بونیادنەر و تێروتەسەل لەنێوان هەردولا بەڕێوەچو، باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان جەختیان کردەوە کە پشتیوانى ئەو پڕۆژەی ئاشتەواییە و هەر پڕۆژەیەکى دیکە دەکەن کە بە ئاڕاستەى کاراکردنى رۆڵە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و بزاوتى گۆڕانکارى بێت لە کوردستان.