فازڵ میرانی ناونیشانی حیزبی نوێی وەرگرت
05:39 - 26/11/2022
زەمەن_هەریمى کوردستان
فازڵ میرانی به
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریكرا.
میدیاى پارتى بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ شه‌ممه مەکتەبی سیاسی پارتی لە
پیرمام بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و پێنج ئەندامی دەستەی
کارگێڕی کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، فازڵ میرانی بە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی
مەکتەبی سیاسی پارتی دیاری‌کرا.
رۆژ(24ـی تشرینی دووەمى 2022)،
له كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بەرپرسی مەکتەب و بەشەکانی دیاریکران. هه‌روه‌ها رۆژ(19ـی تشرینی دووەم)، له كۆبوونه‌وه‌ی
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریكران.
پێشتریش له رۆژ(12ـی
تشرینی دووەم)، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردران.
له رۆژی كۆتایی كۆنگره‌ی
14ـی پارتی (6ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی هه‌ڵبژێردران.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌مى 2022)،
كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار
ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.