باشترین جۆری خواردنەوەکان چین لە کاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوانزا؟
06:01 - 21/11/2022
زەمەن _ تەندروستی
دکتۆر_ کامەران ژاژڵەیی
لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری
تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە؛ بۆ زوو چاک بوونەوە و تێپەڕاندنی
ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
١ -ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە ، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە.
٢-چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ، شێوازی ئامادەکردنی
٣- چای سەوز: بە
گەرمی و بێ شەکر ، یا کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت.
٤- شۆربای گەرم:
شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش ، شۆربای
قارچک ، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی
یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.
٥- زەنجەبیل: چای
زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین.
٦- چای گوڵەمێخەک:
ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
٧- ئاوی لێمۆ: گیراوەی
ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل.
٨- چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی ڕەشکە و هەنگوین.
٩- شیری گەرم.
- باشترین جۆری
خواردنەکان:
- ماست.
- میوە مزرەمەنیەکان
وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ.
- بلۆبێری و هەنار.
- ئەو خۆراکانەی
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A) وەک
گێزە، بیبەری زەرد، بەهێ، کەلەرم، پەتاتەی شیرین.
- سیر و پیاز.
- ماسی بە تایبەت
ماسی سەلموون.